ئاکسیۆس: بەڕێوەچونی گەڕی سێیەمی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بە پێشکەشکردنی گەڵاڵەی ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بە ئەمەریکا

ماڵپەڕی ئاکسیۆس ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمە بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی ڕایگەیاند ئەگەر ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا «پێشنیارێکی ورد» بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشی ئەمەریکا بکات، دانوستانکارانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەن ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەمە لە شاری ژەنێڤ گەڕێکی تری گفتوگۆکان بەڕێوە ببات. ئەم بەرپرسە باڵایە ئەمەریکییە وتتری حکوومەتی […]

1ê tebaxa 2026an
دابەزاندنی PDF
ئاکسیۆس: بەڕێوەچونی گەڕی سێیەمی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بە پێشکەشکردنی گەڵاڵەی ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بە ئەمەریکا

ماڵپەڕی ئاکسیۆس ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمە بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی ڕایگەیاند ئەگەر ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا «پێشنیارێکی ورد» بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشی ئەمەریکا بکات، دانوستانکارانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەن ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەمە لە شاری ژەنێڤ گەڕێکی تری گفتوگۆکان بەڕێوە ببن.
ئەم بەرپرسە باڵایە ئەمەریکییە وتی کە حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ چاوەڕوانی پێشنیاری ئێرانە.
بەرپرسانی ئەمەریکی وتوویانە، هەوڵی دیپلۆماسیی ئێستا ئەگەری زۆرە کۆتا دەرفەتێک بێت کە سەرۆکی ئەمەریکا پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی هاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل بیداتە ئێران. ئاکسیۆس وتویەتی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە دەتوانێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، بکاتە ئامانج.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ستێڤ ویتکاف و جێرد کوشنەر، نێردراوەکانی دۆناڵد ترەمپ کە هەردووکیان ئامۆژگارییان کردووە پێش دەرکردنی فەرمانی هێرشکردن دەرفەت بدات بە دیپلۆماسی، ئەگەر لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا پێشنیار لەلایەن ئێرانەوە بنێردرێت، مەبەستیانە ڕۆژی هەشتی ڕەشەمە لە ژەنێڤ ئامادە بن.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی وتی: «ئگەر ئێران ڕەشنووسی پێشنیارێک پێشکەش بکات، ئەمەریکا ئامادەیە ڕۆژی هەینی لە ژەنێڤ کۆببێتەوە بۆ ئەوەی دانوستانە وردەکان دەست پێبکەین و ببینین کە دەتوانین بگەین بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی یان نا.»
ئەم بەرپرسە هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە حکوومەتی ترەمپ و ئێران لەوانەیە سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کاتی پێش ڕێککەوتنی گشتگیری ئەتۆمییش گفتوگۆ بکەن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ تۆڕی ئێم ئێس ئێن بی سی ئەمەریکا وتووی ڕایگەیاند ئێران لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنووسی گەڵاڵەیەک بۆ ڕێککەوتن بۆ ئەمەریکا ئامادە دەکات. 

هەواڵنامە

بەشداربە لە هەواڵنامەکەمان

نوێترین هەواڵ، شیکاری و ڕاگەیاندنەکانمان لە ئیمەیڵەکەتدا وەربگرە.

تەنیا دەربارەی هەواڵی حیزب ئیمەیڵت بۆ دەنێرین. هەر کاتێک بتەوێ دەتوانیت بەشداری هەڵبوەشێنیتەوە.

پارتی پیشڕۆ | ئاکسیۆس: بەڕێوەچونی گەڕی سێیەمی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بە پێشکەشکردنی گەڵاڵەی ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بە ئەمەریکا