درێژبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە ئێران بۆ دووەمین ڕۆژ
خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران لەوانە «ئەمیرکەبیر»، «سەنعەتی شەریف» و «بەشتی» لە تاران و زانکۆی «پزیشکی مەشهەد» ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ بۆ دووەمین ڕۆژی بەدوای یەک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکان خوێندکاران لەم کۆبوونەوەیەدا دروشمی دژەحوکوومەتی لەوانە دژی عەلی خامنەیییان وتەوە و یاد و خاطیرەی کوژراوانی سەرکۆتی خوێناوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباریان بەرز ڕاگرت. ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان […]
خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران لەوانە «ئەمیرکەبیر»، «سەنعەتی شەریف» و «بەشتی» لە تاران و زانکۆی «پزیشکی مەشهەد» ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ بۆ دووەمین ڕۆژی بەدوای یەک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان خوێندکاران لەم کۆبوونەوانەدا دروشمی دژەحوکوومەتی لەوانە دژی عەلی خامنەیییان وتەوە و یاد و خاطیرەی کوژراوانی سەرکۆتی خوێناوی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباریان بەرز ڕاگرت.
ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە سەرچاوە خوێندکارییەکاندا باس لە دروستبوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی بەشتی لە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ دەکەن.
لە زانکۆی بەشتیی تاران دروشمگەلی وەکوو «سوێند بە خوێنی یارەکان، تا کۆتایی وەستاوین، مرگ بر دیکتاتور، حسینحسین دروشمیانە، جینایەت شانازییانە و ئەمساڵ ساڵی خوێنە، سەید عەلی سرنگونە»یان وتەوە.