هەموو پڕۆفایلەکان
زەمەنە میدیا (ڕادیۆی زەمەنە)

زەمەنە میدیا (ڕادیۆی زەمەنە)

میدیا

“زەمەنە” بنکەیەکی ڕاگەیاندنە کە لە بواری هەواڵنێری، پێشکەشکردنی ڕاپۆرت، شیکاری، بابەتی تیۆری، بڵاوکردنەوەی کتێب بە شێوەی ئۆنلاین، ڕاهێنان و رێکخستنی کۆبوونەوەکانی راوێژ و گفتوگۆ چالاکە. ماڵپەڕی “زەمەنە” تەوەری چالاکییەکانی بنکەی ڕاگەیاندنی زەمەنەیە.

“زەمەنە” بنکەیەکی ڕاگەیاندنە کە لە بواری هەواڵنێری، پێشکەشکردنی ڕاپۆرت، شیکاری، بابەتی تیۆری، بڵاوکردنەوەی کتێب بە شێوەی ئۆنلاین، ڕاهێنان و ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی ڕاوێژ و گفتوگۆ چالاکە. ماڵپەڕی “زەمەنە” تەوەری چالاکییەکانی بنکەی ڕاگەیاندنی زەمەنەیە.

بنکەی ڕاگەیاندنی زەمەنە وەک “ڕادیۆی زەمەنە” کارەکەی دەست پێکرد و ئەگەرچی ئێستا بەرنامەی ڕادیۆیی پێشکەش ناکات، دیسانەوە بەم ناوە ناسراوە. ئێمە ڕێز لەم ناوە دەگرین. ناونیشانی ماڵپەڕەکەمان نیشانەی ئەم چالاکییە سەرەتاییەیە.

زەمینەسازی بۆ دروستکردنی “ڕادیۆی زەمەنە” لە ساڵی ٢٠٠٤ بە هەوڵی ئێرانییەکان وەک فەرەح کەریمی، نوێنەری ئەو کاتەی پەرلەمانی هۆڵەندا، ئەنجامدرا. “ڕادیۆی زەمەنە” لە سێزدەی مردادی ١٣٨۵ی هەتاوی (چوارەی ئابی ٢٠٠۶)، هاوکات لەگەڵ شەوی سەدەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی دەستوور، چالاکیی خۆی دەست پێکرد.

تەوەری سەرەکیی چالاکییەکانی “زەمەنە”، پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئێرانە. بە چاوپۆشین لە نەبوونی فەزای ئازادی ڕاگەیاندن لە ئێران، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی زەمەنە، هەوڵدانە بۆ دروستکردنی فرەچەشنیی ڕاگەیاندن.

“زەمەنە” هەوڵ دەدات سەنگەرێک بێت بۆ دەنگە “کانی دیکە”. ئەم ڕاگەیاندنە دژی هەڵاواردنە و هەوڵ دەدات ئامرازەکانی زانیاریگەیاندنی خۆی بخاتە خزمەت ئەو کەس و گرووپە کۆمەڵایەتییانەی کە رووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە. بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ژنان، کەمایەتییە ئایینی، نەتەوەیی، ڕەگەزی و … لە ناوەندی سەرنجی “زەمەنە” دان.

ڕیکلام

“زەمەنە” ڕاگەیاندنێکی کراوە، ئازاد و ڕەخنەگرە. هاوکارانی زەمەنە لەگەڵ ڕەچاوکردنی پێوەرە گشتییەکانی نووسین و ڕۆژنامەگەریی کوالیتیدا، داهێنەر و ڕەخنەگر، دەستکراوەن لە هەڵبژاردن و گەشەپێدانی بابەتدا. هیچ بڵاوکراوەیەک هەڵوێستی فەرمیی “زەمەنە” لە گشتێتیدا یان لە بەشی بەڕێوەبەرایەتیدا نییە.

چالاکیی “زەمەنە” بریتییە لە پێشخستنی کۆمەڵێک پڕۆژە کە سەرچاوە داراییەکانی هەر یەکێکیان دیارە. (لە پشتیوانانی زەمەنە لە بەشی “پشتیوانان” ناو بردراوە.) زەمەنە بە هاوکاریی پەرلەمانی هۆڵەندا دامەزراوە، بەڵام ئەم ڕاگەیاندنە لە ڕووی کردەی ناوەڕۆکیی خۆیەوە بە تەواوی سەربەخۆ کار دەکات و کردوویەتی. “زەمەنە” ئاراستەی سیاسیی حزبیی نییە. بابەت و بەرنامە ئامادەکراوەکان تا ئێستا، خۆیان باشترین بەڵگەن بۆ داپۆشینی بیرۆکەی زۆرێک لە گرووپەکان بە ئاراستە جۆراوجۆرەکانەوە.

سووڕی گشتیی ماڵپەڕ و ڕادیۆی “زەمەنە” و بابەتەکانی ئەم ڕاگەیاندنە، لەسەر بنەمای مۆڵەتی Creative Commons هیی “زەمەنە”یە.

وەرگرتنی بابەت لە “زەمەنە”، بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ئازادە.

“زەمەنە” بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە، پێشوازی لە بیروڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بینەر و بیستەرانی دەکات. پەیوەندیمان پێوە بکەن و ڕەخنە و پێشنیارەکانتان لەگەڵماندا هاوبەش بکەن.

پەیوەندی لەگەڵ دەستەی نووسەران:
editor [at] radiozamaneh.com

پەیوەندی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەریی زەمەنە:
director [at] radiozamaneh.com

هەواڵنامە

بەشداربە لە هەواڵنامەکەمان

نوێترین هەواڵ، شیکاری و ڕاگەیاندنەکانمان لە ئیمەیڵەکەتدا وەربگرە.

تەنیا دەربارەی هەواڵی حیزب ئیمەیڵت بۆ دەنێرین. هەر کاتێک بتەوێ دەتوانیت بەشداری هەڵبوەشێنیتەوە.