سندیکای کرێکارانی شرکت واحدی اتوبوسڕانیی تاران و دەوروبەری لە ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی دامەزرا بەڵام دوای شۆڕشی ٥٧ لەلایەن حوکمەتەوە هەڵوەشایەوە و خانەی کرێکار و ئەنجومەنی ئیسلامیی کار شوێنیان گرتەوە کە ئەوانە دامەزراوەی سەرچاوەگرتوو لە حوکمەت بوون، نه نۆێنەری ڕاستەقینەی کرێکاران. سندیکاکە لە ساڵی ١٣٨٤دا بە سازدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی و هەڵبژاردن، لەلایەن کۆمەڵێک لە کارمەندانی شرکت واحدی اتوبوسڕانیی تاران و دەوروبەرییەوە سەرلەنوێ کرایەوە. ئەم ڕێکخراوە کرێکارییە ئەندامی فەرمیی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کرێکارانی گواستنەوە و گەیاندن، و ئەندامی فەخریی یەکێتیی نەتەوەیی کرێکاریی فەرەنسا «سژت» (CGT)ە. مەنسوور ئەسانلوو، ڕەزا شەهابی و إبراهیم مەددی لە ڕێبەرانی ئەم سندیکایەن.
سندیکای کرێکارانی شرکت واحدی اتوبوسڕانیی تاران و دەوروبەری یەکێک بوو لەو چوار ڕێکخراوە کرێکارییەی کە لە ٢١ی بەهمەنی ١٣٨٨دا، بەیاننامەیەکیان بەناوی مەنشووری داواکارییە هەرە کەمەکانی کرێکارانی ئێران دەرکرد.
ژمارەیەک لە زیندووکەرەوەکانی ئەم سندیکایە، ڕووبەڕووی دۆسیەی کراوە و حوکمی هەڵپەسێردراو یان دەرکردن بوونەوە بۆ ئەوەی لە درێژیدانی بە چالاکیی پیشەیی پەشیمان ببنەوە، بەڵام ئەم کەسانە لەوانە مەنسوور ئەسانلوو و ڕەزا شەهابی درێژەیان بە خەباتی پیشەییانە داوە