کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران (HRAI)، کە بە کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤیش ناسراوە، ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کە لە بواری پاراستن و پێشخستنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا چالاکی دەکات. ئەم ڕێکخراوە لە کاتی دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠٠٥، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی بەرچاو، بە بێ پچڕان بۆ بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ، پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی پەروەردەیی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە یاساییەکان و ئەنجامدانی چالاکیی مەیدانی هەوڵی داوە.
بە پابەندبوون بە بێلایەنی و خۆپاراستن لە وابەستەیی سیاسی، ئامانجی ئێمە هەمیشە ڕۆشناییخستنە سەر کێشەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بووە، بێچەشنەی هەرگونه دەمداوەی سیاسی، دینی، نەتەوەیی یان ڕەگەزی. تەرکیزی ئێمە لەسەر چالاکییە ڤێرچوەڵ و ناتەلارەکان لە ئێران بووە. چالاکییەکانی دەرەوەی جیهانی ڤێرچوەڵ جیامان دەکاتەوە، ئەم تایبەتمەندییە رێگامان پێدەدات تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە و ڕاستەوخۆ لە دۆخی مافی مرۆڤ لە مەیداندا بپارێزین.
لە درێژەی ساڵانی چالاکیماندا، کارەکەمان لەلایەن تۆڕێکی بەفراوان لە خۆبەخشان، چالاکوانانی ناسراو و ڕێکخراوە پیشەییەکانی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤەوە ناسراوە و متمانە پێکراوە. بۆ دەستکەوتەکانمان، باجێکی قورسمان داوە، لەوانە چەندین ساڵ زیندانی، دوورخستنەوە، و تەنانەت مەرگی کارمەندان.
ئێمە بە سەرکردایەتی هەمەجۆر و فراوانی خۆمان شانازی دەکەین، لەوانە بەشداریی ژنان کە نیوەی توانا و ڕۆڵە سەرکردایەتییەکانی کارمەندانی ئێمە پێکدەهێنن و هەروەها بەشداریی کەسانی سەر بە گرووپە کەمینە و لێقەوماوەکان لەم ئاستەوانەدا. ئەم پابەندبوونە ڕەنگدانەوەی ئەرک و فەرمانی ئێمەیە بۆ دژایەتیکردنی هەر جۆرە جیاکاری و قۆرغکارییەک.
جگە لە چالاکییە هەمیشەییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، چالاکییەکانی ئێمە لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا پەرەی سەندووە، لە ساڵانی ڕابردوودا ئێمە تەرکیرمان کردووە سەر چەند دەستپێشخەرییەکی سەرەکی، دادگستەر (بانکی زانیاری گشتگیر بۆ پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ)، کاردانان (بەهێزکردنی کرێکاران) و پڕۆژەی بەڵگەکردنی پاسداران (بنکەدراوەی دەزگا پێشێلکەرەکانی مافی مرۆڤ).
جگە لەوەش، ڕێکخراوەکەمان سوپاس بۆ تۆڕێکی بەفراوانی بەڵگەکارە ڕاهێنراوەکانی ناو ئێران و سیستەمە پێشکەوتووەکانی بەڵگەکردن، ڕۆڵێکی سەرەکی لە چاودێریکردنی دۆخی مافی مرۆڤ و بەڵگەکردنی وردی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەگێڕێت. ئاژانسی هەواڵی هرانا ساڵانە زیاتر لە ٤٠٪ی ڕاپۆرتە دەستی یەکەکان لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بەرهەم دەهێنێت.
بە درێژایی ساڵان، کۆمەڵەی چالاکوانان کۆمەڵەیەکی پەرەسەندوو لە کەرەستەی پەروەردەیی بەرهەم هێناوە، لەوانە ١٦ کتێب لە بابەتی جیاجیادا وەک ئاشنابوون بە یاسای نێودەوڵەتی کار، چۆنیەتی بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، فێرکاری سەرەتایی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ. لەگەڵ ئەمانەشدا، ئێمە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ساڵانەی هەتاوی و زایینی، لەگەڵ ڕاپۆرتی هەفتانە، مانگانە، و ڕووداوو-تەوەرمان بڵاو دەکەینەوە.