گروپی ٢۵ی خەرمانان لەو کەسانە پێکهاتووە کە دوای ساڵانێک لە تاوانەکانی رژێم و بێهەڵوێستی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان کۆبوونەوە تا بە هاوکاری و پشتیوانی خەڵک، ئێران بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی و گۆڕانکاری سەرانسەری ئامادە بکەن.
ئیرانێک کە دوای ٢۵ی خەرمانان نیشانی دا کە داوای تێپەڕبوون لە رژێمی کۆماری ئیسلامی دەکات.
ئەمە داواکاری گرووپ و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەیە و ئەم خواستە لە درووشمەکانیاندا دەبیسترێت.
گروپی ٢۵ی خەرمانان باوەڕی بە بەهاکان و داواکارییەکان هەیە و بە هاوکاری و پشتیوانی ئێرانییەکان بەدوای دروستکردنی زەمینەی هاتنەدییانەوەیە.
ئەم بەهایانە بەدوای دروستکردنی ئێرانێکی ئازاد، ئاوەدان، پێشکەوتوو و پەرەسەندوو دەن کە تێیدا هەموو ئێرانییەکان خاوەنی پێگەی هاووڵاتیبوون و کەرامەت و ڕێزی یەکسان بن.
ئیرانێک کە پێگە و شوێنێکی شایستە و گونجاوی لەناو وڵاتاندا هەبێت.
ئەم گروپە لەم پەیڕەوەدا کەمترین مەرجەکانی گەیشتن بەم بەها و داواکارییانەی ناساندووە و پێشوازی لە هاوکاری کەسان، گرووپەکان و حیزبەکانی تریش دەکات کە بەدوای چنین خواستگەلێکن.